ئافره‌ت له ئيسلام دا

هيرش كردنه سه‌ر هه‌لويستى ئيسلام له ئافره‌ت له به رچى؟

ليكولينه‌وه له‌م كيشه‌يه «كيشه‌ى مافه‌كانى ئافره‌ت له ئيسلام دا» له ناو هه‌موو ئه‌و كيشه‌و مه‌سه له فيكرىو شارستانيانه‌ى كه ئيستا له ئارادان‌و ليكولينه‌وه يان له سه‌ر ئه‌كرى يه كيكه له گرنگترين‌و گه رمترينيان، كه له‌م بواره دا ناحه‌زان‌و دوژمنانى ئيسلام‌و لاسايى كه‌رانيان‌و ئه‌وانه‌ى په‌يره‌ويى يان لى ئه‌كه‌ن‌و ئه‌وانه‌ش كه ئاگايان له بيروچه مك‌و ئه‌حكامه‌كانى ئيسلام نى يه‌و به په‌يره‌وى له‌وان تفه‌نگ به تاريكىيه‌وه ئه‌نين به‌رده‌وام له خوتو خورايىو به ناحه‌ق هيرش ئه‌كه نه سه‌ر ئيسلام‌و هه‌رچى كه نه‌شى پيى ئه‌لين‌و پيى ئه‌كه‌ن به بيانووى ئه‌وه‌ى كه گوايه ئيسلام زولمى له ئافره‌ت كردووه‌و به‌ش‌و مافه‌ره‌واكانى لى زه‌وت كردووه.

به‌لام له ليكولينه‌وه‌و شى كردنه‌وه‌ى هويه كانى ئه‌م ده رگيرىو شه‌ره فيكرى يه‌وه(شه رى مافه‌كانى ئافره‌ت) له نيوان ئيسلام‌و بيرى مادديگه‌رى دا بومان ده رئه‌كه‌وى كه ته‌وه ره‌ى ده رگيرىو شه‌ره كه له ده‌ورى مه‌سه له يه كى ئه‌ساسى ئه‌سووريته‌وه، ئه‌ويش ئه‌وه يه كه بيرى عيلمانييه‌ت بانگه شه بو به ره‌لايىو بى به ندوباريىو تيكه‌لاويى جينسى ئه‌كات، ئه‌و ديدو بوچوونه‌ى كه به هويه‌وه ئافره‌ت ئه‌بيته ئامرازى پى رابوواردن‌و وه‌سيله‌يه‌ك بو تير كردنى غه ريزه‌ى جنسى، كه ئاكامه‌كه‌شى ئه‌بيته مايه‌ى ويرانكردنى خيزان‌و كومه‌ل‌و مالويرانكردنى ئافره‌ت. به‌لام ئيسلام بانگه شه ئه‌كا بو ريز لىنانى ئافره‌ت‌و حورمه‌ت گرتنىو پى به خشينى مافه ره‌واو را سته قينه كانىو به رزكردنه‌وه‌ى له‌م ئاستو پله نزمه‌ى ئيسته‌ى بو ئه‌و ئاستو پله‌وپايه به رزه‌ى كه شايسته يىو توانايى پى ئه‌به‌خشى بو ئه‌وه‌ى هاوكاريى پياو بكات له بنياتنان‌و درووستكردنى ژيان‌و ته عبير كردن له بوونى ئينسانييه تى خوى له سه‌ر كومه‌له بناغه يه كى به رزى مرويى كه له‌م باسه‌دا به كورتى باسيان لى ئه‌كه ين.

به‌لام پيش ئه‌وه‌ى بچينه ناو ئه‌م باسه‌وه باشتر وايه هويه كانى ئه‌م شه‌ره (شه رى مافه‌كانى ئافره‌ت)و تاوانبار كردنى ئيسلام به سووك سه ير كردنى مافى ئافره‌ت‌و ئينكار كردنى مافه‌كانى ئه‌م به‌شه گرنگه‌ى كومه‌ل بخه‌ينه روو.

هه‌روه‌ك ئاگادارين نووسه‌ران‌و خاوه‌ن بيرانى ئيسلاميىو زانايان‌و بانگهيژانى ئيسلام‌و چه ندين مه‌ركه زى بانگراهيستن‌و فه‌رهه‌نگو روشنبيرى ئيسلامى به تايبه‌ت روله كانى جالييه ئيسلامييه كانى جيهانى غه يره ئيسلامى به تايبه تيش جالييه كانى ئه‌مريكاو ئه‌ورووپا هه‌موو له ريگه‌ى ليكولينه‌وه‌و تويژينه‌وه‌ى به نرخو له ريگه‌ى به ستنى كورو كونفرانسى به سوود له سه‌ر هه‌موو ئاسته جوراوجوره كانى ئه‌مرودا له سه‌ر ئاستى سياسىو نه فسىو كومه‌لايه تىو شارستانىو خانه‌واده يى رولى گرنگ‌و به‌رچاويان هه‌يه له ناساندنى ئه‌م كيشه گرنگه داو له‌م بواره دا ئه‌ركى سه‌رشانيان به باشى ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.

گرنگترينى ئه‌و هويانه‌ش كه ئه‌م شه رو هيرشه ناحه‌قه‌ى له دژى فيكرو بيرى ئيسلاميى به رپا كردووه له‌م بواره دا بريتين له:

1 ـ تيكه لكردنى داب‌و نه‌ريته دوواكه‌وتووه كان له گه‌ل بيروبوچوونى كومه‌لگه رايى ئيسلاميى:

يه كيك له‌و مه‌سه له سه‌ره‌كييانه‌ى كه پيويسته نووسه‌ران‌و روشنبيرانى ئيسلامىو بانگهيژانى ئيسلام بو خه‌لكى روون بكه نه‌وه مه‌سه له‌ى وه رگرتنى ئه‌و شته غه له‌ت‌و په له تانه يه كه دوژمنان‌و ناحه‌زانى ئيسلام‌و، فريوخواردووانى بيرى بى به ندو بارى مادديگه رى وه يا ئه‌وانه‌ى به هه‌له له چه مك‌و مه‌سه له كان گه يشتوون‌و به‌دبينىو تيكه‌لاويى شته كان به سه‌ر بيرو ميشكياندا زال بووه وه ريان گرتوون‌و ئه‌يانكه‌نه بنيشته خوشه‌ى سه‌ر زمانيان تا ناوى پيروزى ئيسلامى پى بزرينن، ئه‌ويش تيكه لكردن‌و جياوازى نه كردنه له نيوان ئه‌و شتانه‌ى كه ئيسلامين‌و له سه‌ر بناغه‌ى نرخو به هاوبنه‌ما ئيسلامييه كان پيك دين‌و له نيوان ئه‌و شتانه‌ى كه داب‌و نه‌ريتى دواكه‌وتووى كومه‌لايه تين‌و له ناو كومه‌لگه دواكه تووه كانى موسلماناندا سه‌ريان هه‌لداوه، له‌و شتانه‌ى كه به هيچ جورى له گه‌ل گيانى ئيسلام‌و بنه‌ماكانيا ناگونجين‌و دژ به به رنامه‌ى ريكخستنى كومه‌لگه‌و په يوه ندى يه جينسى يه كان‌و ئه‌و بنچينانه‌ن كه ئه‌و بو په يوه ندييه كانى نيوان ژن‌و پياو دايريژاون، ئه‌وسا ئه‌م جوره كه سانه هه‌رچيه كيان به رچاو كه‌وتبى له كومه‌لگاى موسلماناندا چوون سا له رووى بيئاگايى يه‌وه يا له رووى ئاگايى يه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌يان داوه ته پال ئيسلام. له به‌ر ئه‌وه پيويسته ليره دا ئاماژه بو ئه‌وه بكه ين‌و ئه‌و راستى يه بخه‌ينه روو كه له‌م بواره دا فه‌رق هه‌يه له نيوان كومه‌لگاى پيكهاتووى ئه‌مروى موسلمانان‌و له نيوان ئه‌و كومه‌لگه ئيسلامييه‌ى كه پيويسته له سه‌ر بنچينه‌و پايه‌ى ئيسلام دابمه‌زرى، به لكو كومه‌لگاى موسلمانان‌و كومه‌لگه‌ى ئيسلامى دوو شتى له يه‌كجياوازن‌و نابى ئه‌وه‌ى له كومه‌لگاى ئه‌مروى موسلمانانا به دى ئه‌كرى هه‌مووى له سه‌ر كومه‌لگه‌ى ئيسلاميى حيساب بكرىو بوترى ئه‌مه‌يه كومه‌لگه‌ى ئيسلامى، ئه‌مه‌شمان پيشتر له پيناسه‌ى كومه‌لگه‌ى ئيسلاميا روون كردوته‌وه.

بيگومان ئه‌م دواكه‌وتوويى يه كومه‌لايه تييه‌ش له كومه‌لگاى موسلماناندا بو خوى به شيكه له دواكه‌وتووييه گشتىو هه‌مه‌لايه نه كه‌ى موسلمانان چ له بوارى زانست‌و زانيارىو چ له بوارى گه شه كردنى ئابوورىو پيشه سازىو ته ندرووستىو... تا دوايى.

به‌لام هه‌ندى تويژكارو باحيسى ئيجتماعى ئه‌مه‌يان به هه‌ند گرتووه‌و بى ئه‌وه‌ى له‌م جياوازى يه بكولنه‌وه هاتوون له شتيكى تر كوليونه ته‌وه‌و، به‌م هويه‌وه وينه يه كى زشتيان له چه ند ژينگه‌يه‌كى دواكه‌وتووى ولاتانى ئيسلامى گرتووه‌و له سه‌ر حيسابى كومه‌لگه‌ى ئيسلامى له قه له ميان داوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى هاتوون كوليونه ته‌وه له بارى كومه‌لايه تى ئافره‌ت له لادى يه كى ميسردا وه يا له گونديكى عيراقا، ياخو له ديهاتيكى دوورو دواكه تووى مه‌غريبى عه‌ره بىو لادى يه‌كى جه‌زيره‌ى عه‌ره بىو... بارى كومه‌لايه تى ئافره‌ت له‌م جوره شوينه دواكه‌وتووانه‌و چه ندين شوينى ترى له‌م چه شنه‌و، ئه‌وسا هاتوون به پيى ديدو بيروبوچوونى خه‌لكى ئه‌و ناوچانه، واته ديدو بيروبوچوونى زالمانه‌ى كومه‌لى ده شته كىو ديهاتىو بيابان نشينى دواكه‌وتوو كه هيچ مافيكى ئينسانى بو ئافره‌ت قايل نين، گيروگرفته كانى ئافره‌تيان ديارى كردووه‌و ئه‌مانه شيان به ناوى بارى ژيانى ئافره‌ت له كومه‌لگاى ئيسلاميدا ناساندووه، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌لكانيك كه ئه‌وان ئه‌م ديد بيرو بوچوونانه‌يان لى وه رگرتوون خه‌لكانيكى موسلمان بوون، بى ئاگا له‌وه‌ى كه ئه‌م راوبوچوون‌و چه مك‌و تيگه يشتن‌و هه‌لسوكه‌وتانه هيچ په يوه ندييه كيان به بيروبوچوون‌و هه‌لسوكه‌وتى ئيسلامى يه‌وه نى يه‌و، نه‌ك هه‌ر له گه‌ل نرخو به ها به رزه كانى ئيسلام‌و ئه‌حكامه ‌پيروزه كانى ئه‌ودا دژايه تى يان هه‌يه، به لكو ئيسلام به شيك له بيرو نرخو به ها به رزه كان‌و ياساكانى خويشى ته رخان كردووه بو دژايه تى كردنى ئه‌م شتانه‌و گورينيان.

2 ـ بى ئاگايى له ئيسلام:

يه كيك له‌و گيروگرفتانه‌ى كه بيرى ئيسلامى رووبه روويان ئه‌بيته‌وه له‌م قوناغه‌ى ئيستاماندا گيروگرفتى:

بى ئاگايى خه‌لكى يه له ئيسلام، به تايبه‌ت خه‌لكى ئه‌ورووپاو ئه‌مه‌ريكاو ولاته غه يره ئيسلامييه كانى تر، به جورى كه ئه‌مانه كه مترين ئاگايىيان له ساده ترين بنه‌ماكانى بيرى ئيسلامى نىيه‌و، بگره‌ ته نانه‌ت تيگه يشتنيكى ليلو چه‌وتو شيواويشيان له ئيسلام هه‌يه‌و، وا تيگه‌يشتون كه ئيسلام له سه‌ر ئه‌ساسى وه حشه تگه رىو خوينريژىو دواكه‌وتووىو ئه‌فسانه گه‌رىو ده مارگيرى كويركويرانه پيك هاتووه، درووستكردنى وه‌ها ديدو بيروبوچوونيكيش به رامبه‌ر به ئيسلام له بيروميشكى ئه‌وانا ته نيا كاريكى گرنگو كاريگه‌ر بووه كه بزاقى له‌ويژدان به دوورى روژهه‌لاتناسىو زايونيزم‌و دام‌و ده زگاى كليساو ته بشيرى كليسايى له دژى ئيسلام له‌ويدا به‌رىيان خستووه.

به‌م هويه‌وه هيچ وينه يه كيش له ئيسلام له ميشكى ئينسانى روژ ئاوايى دا نى يه، به لكو هه‌رچى كه هه‌يه له ميشك‌و ديدو بوچوونى ئه‌وا هه‌ر ئه‌م وينه زشتو شيواوه يه كه له‌وانى وه رگرتووه، له به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئينسانى روژئاوايى حه‌قيقه تى ئيسلامى بزانيايه بيگومان رووى تى ئه‌كردو، عه‌قلى خوى بو وتوويژى عيلمى ئه‌كرده‌وه‌و، به‌وپه رى ئازادى كرانه‌وه‌ى فيكرى يه‌وه به پيريه‌وه ئه‌چوو.

كه ئه‌توانين ئه‌م گيروگرفته مه‌زنه‌ش به كورتى له‌و وتاره دا بخوينينه‌وه كه سه‌روكى ئه‌لمانى «رومان هوتسوگ» له ئاهه‌نگى ريزنان له روژ هه‌لاتناسى به ئينسافى ئه‌لمانى خاتوو «ئانامارى شميل» له 10/1/1995 دا پيشكه شى كرد، له‌م بونه دا خاتوو «ئانامارى» خه‌لاتى ئاشتى له لايه‌ن «يه كيتى نووسه‌رانى ئه‌لمانى»يه‌وه وه رگرت.

سه‌روكى ئه‌لمانى له وته كه يدا كه به‌و بونه يه‌وه پيشكه شى كرد له‌وه‌لامى ئه‌و كه سانه‌ى كه نارازى بوون به پيدانى خه‌لاتى ئاشتى به خاتوو «ئانامارى» وتى; «ئانامارى» شه خسيكه پشتى فيكرى ئيسلامى ئه‌گرىو، به ئينسافه‌وه له گه لى مامه‌له ئه‌كاو، داواى تيگه يشتن له ئيسلام‌و گورينى ئه‌و وينه شيواوه ئه‌كات كه راگه ياندن‌و ئيعلامى ئه‌ورووپايى پيكى هيناوه له دژى ئيسلام‌و موسلمانان.

هه‌روه‌ها وتى: «له‌م سه‌رده مه‌ى ئيمه‌دا ديارده يه‌ك خه‌ريكه سه‌ر هه‌لئه‌دا له په يوه ندييه كان‌و هه‌لسوكه‌وتو مامه‌له‌ى ئيمه ‌له‌گه‌ل ئيسلامدا. ئيمه‌هيچ تاوانيك ده رحه‌ق به راى گشتيى ئه‌لمانى ناكه ين گه‌ر بليين ئه‌وه‌ى له بيرو ميشكى زوربه ماندا ره نگ ئه‌داته‌وه له كاتى ناوهينانى ئيسلامدا «ياساى سزاى دوور له ئينسانى»و «چاوپوشى نه كردنى دينى»و «چه‌وساندنه‌وه‌ى ئافره‌ت»و «ئوسولگه رايه تى كينه يى» و ئه‌م جوره شتانه يه، به‌لام ئه‌مه‌ ديدو بيريكى ته سكه‌و پيويسته بيگورين، وه با له به رامبه‌ر ئه‌وه دا ته‌وژمى «تنوير»ى ئيسلامى بينينه به رچاوى خومان، ئه‌و ته‌وژمه‌ى كه به‌ر له شه‌ش حه‌وت سه ده له‌مه‌و پيش چه ندين به شى مه‌زنى كه له پوورى كونى بو روژئاوا پاراستو نه يهيشت له نيو بچيت، ئه‌و ته‌وژمه‌ى كه له‌و كاته دا خوى له به رامبه‌ر سه بكيكى بيرى روژئاوايى دا بينى يه‌وه، خو ئه‌و ده مه‌ش بى شك هه‌ر زانيوويه تى كه ئيسلام ئوسولىو چاوپوشى نه كه ره»(1).

ــــــــــــ

1 ـ سيقهر الماء صُمَّ الحجر / دوكتور نديم عطا الياس / ل 42.

سه‌روكى ئه‌لمانى له برگه‌يه كى ترى وتاره كه يا هوى دوژمنايه تى كردنى ئيسلام روون ئه‌كاته‌وه‌و هوى شته كه ئه‌گيريته‌وه بو بى ئاگايى ئه‌ورووپى يه كان له ئيسلام، بويه ئه‌شبينين له وتاره كه‌يا ئه‌پرسى:

«ئايا رى ى تى ناچى كه هوى تينه گه يشتنى ئيمه‌ له ئيسلام ئه‌وه بى كه ئيسلام له سه‌ر چه ند ئه‌ساسيكى قولى دينداريه تى ميللى دامه‌زراوه له كاتيكا كه ئيمه‌ تا رادده يه كى زوريش كومه‌لگايه كى عيلمانين؟ باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌راست بى نابى بزانين چون مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌م گيروگرفته دا ئه‌كه ين؟.

ئايا سزاواره بو ئيمه‌ موسلمانانى پاك‌و له خوا ترس بخه‌ينه ريزى «ئوسولگه رايانى تروريست» و به يه‌ك چاو سه يريان بكه ين ته نيا له به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئيمه‌خوازيارى هه‌ستيكى سه‌لامه‌ت‌و درووستين، وه يا له به‌ر ئه‌وه‌ى كه ناتوانين ته‌عبير له‌م هه‌سته درووست‌و سه‌لامه‌ته بكه ين بيين گالته به هه‌ست‌و نه‌ستى ئاينى كه سانى تر بكه ين؟!!».

پاشان سه‌روكى ئه‌لمانى دان به‌وه دا ئه‌نى كه به‌ش به حالى خوى ئاگايىو شاره زايى چه ندانى له ئيسلام نه بووه‌و ئيسلامى به باشى نه ناسى بوو هه‌تا كتيبه‌كه‌ى ئه‌م روژهه‌لاتناسه به ئينسافه‌ى نه خويند بووه‌وه، به لكو دواى خويندنه‌وه‌ى كتيبه كه‌ى ئه‌و ئيسلامى به باشى ناسيوه‌و زانيوويه تى ئيسلام چى يه. وتى:

«به راستى من پيشتر ئاگاى ئه‌و هه‌موو جياوازىو مه‌سائيله جوراوجوره‌م نه ئه‌زانى كه ريره‌وه ئيسلامييه كان گرتوويانه ته خويان له ميژووى كون‌و ئه‌مروى ئيسلامدا تا دواى خويندنه‌وه‌ى كتيبه كه‌ى «ئانامارى شميل»، ره نگه جگه له من كه سانيكى تريش ئه‌م تاقيكردنه‌وه يه يان به سه‌را هاتبيت. به حه‌قيقه‌ت ئيمه ‌پيويستى مان به بار بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و شته هه‌يه كه خومان له كيسى خومانمان داوه له تيگه يشتن له يه كترين...»(1).

ــــــــــــ

1 ـ سه‌رچاوه‌ى پيشوو / ل 50.

دواتر سه‌روكى ئه‌لمانى داواى تيگه يشتن له ئيسلام ئه‌كاتو ئه‌وه ئه‌خوازى كه هه‌لويستيكى تر له ئيسلام وه ربگيرى نه‌ك ئه‌و هه‌لويسته‌ى كه له سه‌ر ئه‌ساسى جه‌هل‌و بى ئاگايى له ئيسلام دامه‌زراوه، وتى:

«من ئه‌ليم ئه‌گه‌ر ئيمه‌ بمانه‌وى كار بو مافى مروفو ديموكراتى بكه ين ريگه‌يه‌كى ترمان له به‌رده‌ما نى‌يه جگه له زياد كردنى ئاستى ناسين‌و شاره زايىو ئاگايى خومان له جيهانى ئيسلامى»(1).

ــــــــــــ

1 ـ سه‌رچاوه‌ى پيشوو.

پاشان ئه‌لى: «هوى راسته قينه‌ى تامه‌زرويى بو ناسينى ئيسلام‌و شاره زابوون له شارستانىو «حضارة»ـه ده‌وله مه‌نده كه‌ى ئه‌وه يه كه ئيمه ‌سه‌ر به شارستانىو حه‌زاره‌تيكى ترين، حه‌زاره‌تيك كه جياوازه له گه‌ل ئه‌وه‌ى ئه‌ودا. خاتوو «شميل» ئه‌م شه‌وقو تاسه يه‌ى له دلى منا جوولاند، هيوادارم هه‌ر من وانه بم به لكو زور تريش ئه‌م حاله ته يان هه‌بيت…»(2).

ــــــــــــ

2 ـ سه‌رچاوه‌ى پيشوو.

«به راستى ئانامارى شميل ريگه‌كه‌ى بو خوش كردين بو گه يشتن به ئيسلام...»(1).

ــــــــــــ

 ـ سه‌رچاوه‌ى پيشوو / ل 51.

ه راستيدا بگره‌و به رده‌و هه‌راو هورياى پيدانى خه‌لاتى ئاشتى به خاتوو «شميل» ى روژهه‌لاتناس له سالى 1995 له ئه‌لمانياو، يه‌كبوونى راى گشتى سياسىو فه‌رهه‌نگى له كه سايه‌تييه‌كانى فيكرو ئيعلام‌و ئه‌ده‌ب‌و هونه‌رو روژ هه‌لاتناسى ئه‌لمانيا كه بو خوى به گرنگترين ولاتانى جيهان له‌م سه‌رده مه‌دا ئه‌ژميردرى، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنى به ره‌ى «شميل» له‌م هه‌راو هوريايه دا كه بو خوى يانى سه‌ركه‌وتنى بالى بانگه شه چى يان بو تيگه يشتنى راسته قينه له ئيسلام‌و دياريكردنى هه‌لويستيكى واقيعى له ئيسلام، له پيش هه‌موو ئه‌م چينه روشنبيره شه‌وه له كه سانى موفه‌كيرو سياسى سه‌روكى ئه‌لمانى كه چه ند برگه يه كى گرنگمان له ‌وتاره كه‌ى خوينده‌وه يه كيك له‌و ئه‌رك‌و روله گرنگانه مان بو ده رئه‌خات كه وان له ئه‌ستوى نووسه‌رو خاوه‌ن بيرو ئه‌ديبو هونه رمه‌ندى موسلمان‌و، له ئه‌ستوى دامه‌زراوه‌و مه‌لبه نده دينى‌يه‌كان‌و زانايانى ئاينى دا كه ئه‌ويش ناساندنى رووه راستو پاك‌و بيگه ردو دره‌وشاوه كه‌ى ئيسلامه، ئه‌و ئيسلامه‌شيرين‌و خاوينه‌ى كه له گه‌ل عه‌قل‌و دل‌و ويژداندا جور دىو له گه لياندا پيك هه‌لديت، ئه‌ويش به‌ره فتار كردن به قورئان‌و په يره‌وى كردن له پروگرام‌و به‌رنامه‌ى قورئانى له بوارى چونيه تى بانگه شه كردنى خه‌لكىو بانگراهيشتنيان بو لاى خواى گه‌وره، وه‌ك ئه‌فه‌رمويت:

(ادع إلى سبيل ربِّك بالحكمة والموعظة الحسنة وجادلهم بالّتي هي أحسن). (النحل/ 125)

ئه‌م هه‌راو هورياو ده مه‌قره شارستانيه‌ى له ئه‌لمانيا به‌رپا بوو، سه‌ره نجاميش به سوودى بانگه شه چى يان بو تيگه‌يشتن له ئيسلام كوتايى پى هات گه‌وره يىو مه‌زنيتى ئيسلام‌و ئاماده يىو توانايى ئينسانمان بو ده رئه‌خات كه ئينسان هه‌ر چه ند دووريش بى ئاماده يى وه‌رگرتنى ئيسلامى هه‌يه‌و ئه‌توانى ليى حالى ببىو تيى بگات، چونكه ئيسلام ئه‌و بنه‌ما پيروزه يه كه قورئان به فه‌رمووده‌ى خوى دايكوتاوه‌و ئه‌فه‌رمويت:

(إذهبا الى فرعون إنّه طغى* فقولا له قولاً ليِّناً لعلّه يتذكّر أو يخشى). (طه / 43 ـ 44)

له ماناى ئايه ته كه‌وه ئه‌وه تيئه‌گه ين كه قورئان فه‌رمان به بانگهيژان‌و بانگه شه چى يانى ئيسلام ئه‌دا فيكرى ئيمانى هه‌لگرن‌و رووى خيتابى ئيسلامى ئاراسته‌ى ئه‌و كه سانه بكه‌ن كه زياتر له هه‌ر كه‌سيكى‌تر سه‌رسه خت‌و توندو تيژن‌و زياتر دوژمنايه تى فيكرى ئيمان هينان به خوا ئه‌كه‌ن‌و ئينكارى ئه‌كه‌ن‌و له رووى دا ئه‌وه ستنه‌وه، له‌م كاره شدا نابى بكه‌ونه بازنه‌و جوغزى نائوميدى يه‌وه‌و هيوابراو ببن‌و ده رگاى وتوويژو سيناريوى فيكرى دابخه‌ن‌و بلين ئيدى قسه كردن‌و ته‌لاش سووديكى نى يه، چونكه ئه‌و بارودوخ‌و هه‌لومه‌رجانه‌ى كه خيتابه ئيسلامييه كه‌يان تيا وه رئه‌گيرى له قوناغيكه‌وه بو قوناغيكى ترو، له بارودوخيكى ده روونىو كومه‌لايه تىو شارستانىو هه‌لومه‌رجيكى ميژوويى يه‌وه بو يه‌كيكى‌تر فه‌رق ئه‌كات‌و جياوازىيان هه‌يه‌و، نابى هه‌موو بارودوخو هه‌لومه‌رجه‌كان وه‌ك يه‌ك سه ير بكرىو هه‌لبسه نگينرين، چونكه دوور نىيه ئه‌وه‌ى كه ئه‌مرو ره فز ئه‌كرى به يانى وه رنه گيرى، يا ئه‌وه‌ى كه له ريگه يه كه‌وه ره فز ئه‌كرى له ريگه يه كى تره‌وه وه رنه گيريت.

3 ـ هه‌وه سبازىو ئينحيرافى جينسى:

هانده رو ئه‌نگيزه يه كى ترى ئه‌و كه سانه‌ى كه داواى ئازادىو سه‌ربه ستى ئافره‌ت ئه‌كه‌ن وه يا خوازيارى تيكه لىو به‌ره‌لايى جنسين ئه‌نگيزه‌ى هه‌وه سبازىو ئينحيرافى جينسى يه. كه قورئانى پيروز سه باره‌ت به‌م ئه‌نگيزانه دوواوه‌و، مه‌ترسىو ئاسه‌واره ويرانگه‌ره كانى خستوته روو، خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمويت:

(فخلف من بعدهم خلف أضاعوا الصلاة واتّبعوا الشّهوات فسوف يلقون غيّاً). (مريم/ 19)

هه‌روه‌ها له ئايه تيكى تردا ئه‌فه‌رمويت: (زيِّن للنّاس حُبُّ الشّهوات من النِّساء والبنين والقناطير المقنطرة من الذّهب والفضّة...). (آل عمران/ 14)

له ئايه تيكى تريشدا ئه‌فه‌رمويت: (ويريد الذين اتبعوا الشهوات أن تميلوا ميلاً عظيماً). (النساء/ 27)

قورئان له‌م ئايه تانه دا مه‌ترسى مه‌يل‌و ئاره زووى هه‌وه سبازىو خه‌ته راتى ئه‌م حه‌زه روون ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌وه ده‌رئه‌خا كه مه‌يلى هه‌وه سبازى گومرايى به بار دينى، گومراييش يانى: (بى ئاگايىو جه‌هليك كه له ئيعتيقادو باوه ريكى گه نده له‌وه سه‌رى هه‌لداوه)، مه‌يل‌و ئاره زوويش يانى: (لادان‌و ترازان له هاوسه نگىو ميانه ره‌وى) كه له روونكردنه‌وه يه كى ترى قورئانى دا به روونىو به راشكاوى هاتووه، خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمويت: (الّذين يصدّون عن سبيل الله ويبغونها عوجاً وهم بالاخرة هم كافرون).(هود/ 19)

ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى ئه‌و راپورتو ئامار گيرى يانه‌ش كه پيمان گه يشتوون‌و قسه له زه‌ره‌رو زيانى ئينحيرافاتى جينسى ئه‌كه‌ن بو خويان باشترين به لگه‌ى عه‌مه‌لين له سه‌ر ئه‌و شته‌ى كه قورئان بو خه‌لكى روون كردوته‌وه‌و ترساندوونى له مه‌ترسىو ئاكامه‌ خه‌ته‌رناكه كانى.

4 ـ پشتاو پشت هه‌لگرتنى رق‌و كينه‌و ترس له ئيسلام:

هانده رو ئه‌نگيزه يه كى ترى هيرش كردنه سه‌ر ئيسلام‌و تيكدان‌و شيواندنى هه‌لويستى وى له ئافره‌ت ئه‌نگيزه‌ى رق‌و كينه‌ى ديرينه يه له ئيسلام، ئه‌نگيزه‌يه‌ك كه پشتاو پشت له دل گيراوه‌و هه‌ميشه، له كاتيكه‌وه كه پيغه‌مبه‌رى هيدايه‌تگه‌رى ئازيزمان(ص) ئه‌م ئاينه پيروزه‌ى هيناوه، ويستويه‌تى بنه‌ماو به‌ها به‌رزه‌كان‌و ئه‌رزشه والاكانى تيك بداتو بيشيوينى، به تايبه‌ت له‌سه‌رده‌مى هيرشه كانى جه‌نگى خاچپه رسته كان‌و سه‌رده مانى دواى ئه‌م هيرشانه‌وه. به‌م پى يه ئه‌ورووپا له باوك‌و باپيرانيانه‌وه پشتاوپشت ئه‌م رق‌و كينه‌يه‌يان له ئيسلام هه‌لگرتووه‌و كويرانه شوينى راو بوچوون‌و ديدى پيشينانيان كه‌وتوونو، هه‌وليان داوه بنه‌ما پرشنگدارو بيگه رده كانى زشتو ناشيرين بكه‌ن‌و تيكى بده‌ن‌و سه‌ر له راى گشتى بشيوينن، ئه‌م هه‌موو هه‌ولو ته قالايه‌ش له به‌ر ئه‌وه يه ئه‌ترسن له‌وه‌ى كه ئيسلام وه‌ك پروژه‌يه‌كى به‌رزى شارستانى سوودو به رژه‌وه ندىو به‌هره نامه‌شروعه‌كانيان ئه‌وه‌ى له جيهانى ئيسلامى دا پيكه‌وه يان ناوه‌و پيكه‌وه‌ى ئه‌نين تيك برمينىو، كوتايى بينى به ته ماعو چاوچنوكىو ياخى بوون‌و ده سه‌لاتى زوردارانه يان له جيهاندا به گشتىو له جيهانى ئيسلامى دا به تايبه تى، به تايبه‌ت له دواى سه‌رهه‌لدانى بيدارى ئيسلامىو، ده ركه‌وتن‌و نمايان بوونى ئيسلام وه‌ك مه‌شروعيك كه بزووتنه‌وه ئيسلامييه كانى جيهانى كارى بو بكه‌ن‌و ده‌وله‌تيكى سه‌رتاسه‌رى ئيسلامى له سه‌ر دابمه‌زرينن.

بو ئه‌م مه‌به سته‌ش ته‌واوى زلهيزه كانى جيهان بو ريگرتن له سه‌رگرتنى ئه‌م پروژه ئيسلامى‌يه هه‌موو دام‌و ده زگاو نه خشه‌و پلانه كانى خويانيان خستوته كارو، سه‌رجه‌مى به كريگيراوه كانى خويانيان له هه‌موو شوينى سازو پرتفاق كردووه بو به‌ره نگارى كردنى بيدارى ئيسلامىو سارد كردنه‌وه‌ى ئه‌م هووشيارى يه په كخستنى پروژه كه‌ىو، توله سه ندن له بانگه شه چى يه كانىو هه‌لگرانى ئالاكه‌ى.