سه‌ره‌تاى نوشونماو پيكهاتن

خواى گه‌وره له قورئانى پيروزدا ئه فه رموويت:

(ولقد خَلَقْنا الانسانَ مِنْ سُلالة من طين* ثُمّ جَعَلناهُ نُطفَةً في قرار مَكِين* ثمّ خَلَقْنا النُّطفَةَ عَلَقةً فَخَلقنا العَلَقةَ مُضْغةً فَخَلَقنا المُضْغَةَ عِظاماً فَكسَونا العِظامَ لَحماً ثُم أنشأناهُ خَلْقاً آخَرَ فَتَباركَ اللهُ أحْسَنُ الخالقين).(المؤمنون/ 12 ـ 14)

يانى: «ئيمه ئينسانمان له گليكى پوخت ‌و خالس درووست كرد* پاشان گيرامان به نوتفه يه ‌كو له شوينيكى توكمه ‌و قايم (ره حه مى ژن ‌و پشتى پياو)دا قه رارمان دا* دواتر نوتفه كه مان كرد به خوينيكى به ستراوو خوينه به ستراوه كه شمان كرد به پارچه گوشتيك، پارچه گوشته كه شمان كرده ئيسكو پاشان ئيسكه كه شمان به گوشت داپوشى، له دواى ئه مانه خه لق كردنيكى ترمان لى پيك هينا، كه‌وابوو گه‌وره‌و مه زنه ئه‌و خوايه ى كه باشترين خولقينه رانه».

هه‌روه‌ها له ئايه‌تيكى تردا ئه‌فه‌رموويت:

(هُوَ أنْشأكُم مِنَ الارضِ واستَعْمَركُم فيها).(هود/ 61)

يانى: «ئه‌وه خوداوه نديك كه ئيوه ى له زه‌وى خه لق كردووه‌و ئيوه ى تيادا جى نشين كردووه».

ئينسان به‌و پييه ى فه يله سوفه كان ئه يلين بريتى يه له: پوخته‌و دوا پالفته ى جيهانه سرووشتييه كانى مه خلووقات.

له پيناسه ى ئيسلاميشدا بريتى يه له‌و وجودو قه‌واره روحييه ى كه كاروبارى خوى به هوى ده زگاى له شه‌وه ئه نجام ئه دات.

زانايان له چونيه تىو سه ره تاى نه شونما كردنى مه خلووقاتى زيندوو له رووه‌كو ئاژهل‌و مروف له سه ر ئه‌م رووى زه‌وى يه كوليوونه ته‌وه‌و گه لى تويژينه‌وه يان له سه رى كردووه، به‌م بونه‌وه چه ندين تيورو بيردوزى جوراوجور له مه ر ته فسيرى نه شونماى مرويى يه‌وه هاتونه ته گورى، ره نگه به رجه سته ترين ‌و ديارترينيان بيردوزه كه ى داروين بى كه‌واى بو ئه چى جورى مرويى له ئه نجامى بازدانيكى نه‌وعى مه يموونه‌وه په يدا بووه، واته مروف ده ره نجامى گورانكارييه كى كه‌وتوپرى بووه له بونيه‌و ساختارى نه‌وعى له مه يمووندا، ئه‌و نه‌وعه مه يموونه‌ش به ده‌ورى خوى له ئه نجامى بازدان‌و گورانكارييه كى تر له بونيه‌و ساختارى ئاژه له كانى تره‌وه په يدا بووه.

به پيى ئه‌م تيوره ى داروين نه شونماو ته كامول په يدا كردنى زينده‌وه ران سه ره تا له‌و زينده‌وه رانه‌وه ده ستى پى كردووه كه له ناو ئاودا ئه ژين‌و پله به پله له يه كترينه‌وه په يدا بوون‌و گورانى كتوپرى له بونيه‌و ساختارى شكلى پيكهاتنياندا په يدا بووه تا گه يشتووه به شكلى مروقى سه ره تايى كه بو خوى له به ره بابى جوره نه ژاديكى مه يموونه.

به‌لام لوژيكو مه نتيقى زانستيى به توندى تيورى بازدان‌و گورانى كوتوپرى له جورو نه ژادى زينده‌وه راندا ره د ئه كاته‌وه‌و به هيچ جورى نايسه لمينيت، ئه مه سه ره راى ئه‌وه ى كه داروينيزم نه يتوانيوه ته فسيرو ليكدانه‌وه يه كى مه عقول له مه ر چونيه تى ئه‌م گورانه كتوپرى يه پيشكه‌ش بكات‌و مه فهووميكى مه نتيقى بدات به ده سته‌وه.

له كاتيكا ئه‌و شى كردنه‌وه زانستييه ى كه قورئان له مه ر چونيه تى سه رهه لدان‌و نه شونما كردنى جورو نه ژادى مروقه‌وه پيشكه شى كردووه ته فسيرو ليكدانه‌وه يه كى مه‌عقوله‌و ئه لى كه: گوى زه‌وى له سه ره تادا خالى بووه له هه ر جوره ژيانيك ـ چ ژيانى رووه‌ك و چ ژيانى ئاژه‌ل‌و زينده‌وه ر ـ به لكو سه ره تاى ژيان ئاوهو له ئاودا يه كه مين شانه (سلول)ى زيندوو نه شونماى كردووه، خواى گه‌وره ئه فه رمووى:

(وَجَعَلْنا مِنَ الماءِ كلَّ شَيء حيٍّ).(الانبياء/ 30)

يانى: «هه موو شتيكى زيندوومان له ئاوه‌وه قه رار داوه».

قورئان له‌م ئايه ته دا ده رى خستووه كه ئاو بنه ماو خالى سه ره تاى ژيانه.

ئاشكرايه ئاويش وه‌ك ليكولينه‌وه تاقيگه رى يه زانستييه كان ئه يسه لمينن سه ره تا له گوى زه‌ويدا نه بووه‌و به لكو دواتر په يدا بووه، به‌م مانايه كه گوى زه‌وى روژگاريك خالى بووه له ئاو.

قورئان كاتى له سه ره تاى په يدا بوون‌و نه شونماى مروف ئه دوى ئه‌وه ده رئه خا كه مروف له گل په يدا بووه، «گل»يش خاكيكه كه ئاميته ى ئاو بووبى، ئه‌م عونسووره يانى عونسوورى «خاك» مادده ى بنچينه يىو سه ره كى ته‌واوى زينده‌وه رانه چ رووه كى و چ حه يوانى به مروقيشه‌وه.

خواى گه‌وره له‌م ئاميته‌و تيكه له سه يره «خاك»دا هيزو برشت‌و توانايى يه كى بى وينه ى قه رار داوه كه به ئاسانى له گه‌ل ئاوو عونسوورو توخمه كانى كه ى سرووشتدا ته فاعول بكا تاوه كو ژيان به رهه‌م بينى له ريگه ى ياساكانى حه ره كه‌و جوولانه‌وه، كه ئه گه ر خواى ته‌عالا ئه‌م هيزو برشت‌و توانايى يه‌ى له ئاوو خاك دا قه‌رار نه‌دايه ئه‌م دوو تيكه له‌بى گيانه‌ى كه ژيانيان تيا به‌دى ناكرى نه‌يانئه توانى ژيان بخوولقينن، چونكه‌ئاشكرايه شتى زرو بى به‌ر چاوه‌روانى به‌روبوومى لى ناكريت.

به‌لگه‌شى پى ناوى كه مروف له ده‌ره‌وه‌ى گوى زه‌وى يه‌وه نه‌هاتووه به‌لكو ئه‌ويش وه‌ك رووه‌كو ئاژه‌ل‌و گيانله به‌ره‌كانى تر له ئاميزى گوى زه‌ويدا په‌يدا بووه‌و نه‌شونماى كردووه، ئاشكرايشه له گوى زه‌ويدا جگه له توخم‌و عونسووره ماددى‌يه ‌پيكهينه‌ره‌كانى خوى زياتر شتيكى كه‌ى تيا نى يه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌يه‌نى كه ئه‌سل‌و بناغه‌ى ژيان له مادده پيكهينه‌ره‌كانى گوى زه‌وى پيك هاتووه هه‌روه‌ك كه قورئانى پيروز ده‌رى خستووه‌و ليكولينه‌وه زانستييه‌كان‌و دينينه به‌رهه‌سته‌كان بومان ئه‌سه‌لمينن كه خاك مادده‌يه كه توانايى به‌رهه‌م هينانى ژيانى هه‌يه وه‌ك له ژيانى ئه‌و رووه‌كانه‌وه ئه‌م راستييه‌مان بو ده‌رئه‌كه‌وى كه ئه‌كه‌ونه به‌ر هه‌ستمان. به‌لام ئه‌و مه‌سه‌له سه‌ره‌كى يه‌ى كه حه‌ل‌و چاره سه‌ريكى زانستيى ده‌خوازى چونيه‌تى نه‌شونماو په‌يدا بوونى هه‌وه‌لين ژيان‌و زيسته له‌سه‌ر زه‌وى (له زيست‌ و ژيانى رووه‌كو ئاژه‌ل‌و زينده‌وه‌ران‌و مروف)و، چونيه‌تى په‌يدا بوونى ئه‌م هه‌موو زينده‌وه‌ره جوراو جوره له‌سه‌ر رووى زه‌وى.

كه ئايا جورو نه‌ژادى تيكراى زينده‌وه‌ران به زنجيره قوناغيكى گوران له دوخيكه‌وه بو دوخيكى تر تيپه‌ريوه تا گه‌يشتووه‌ به‌دوا قوناغى خوى، ياخو هه‌ر يه‌كه له جورو نه‌ژادى زينده‌وه‌ران وجودو بوونيكى سه‌ره‌تايى تايبه‌ت به خوى هه‌بووه به‌و تايبه‌تمه‌ندى يانه‌ى كه ئيستا هه‌ر يه‌كه‌يان به جيا هه‌يانه؟، ئايا په‌يدا بوونى ئه‌م هه‌موو زينده‌وه‌ره له كام ريگه‌يانه‌وه‌يه.

قورئانى پيروز روونكردنه‌وه‌يه‌كى كورتى له‌مه‌ر په‌يدا بوون‌و نه‌شونماى جورو نه‌ژادى مرويى يه‌وه پيشكه‌ش كردووه، خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمووى:

(الّذي أحْسَنَ كُلَّ شَيء خَلقهُ وبَدأَ خَلقَ الانسانِ مِن طين* ثُمّ جَعَلَ نَسلَهُ مِن سُلالة مِن ماء مَهين* ثُمَّ سَوّاهُ ونَفَخَ فيهِ مِن رُوحهِ وجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ والابصارَ والافئِدةَ قَليلاً ماتشْكرون). (السجدة/7 ـ 9)

يانى: «ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌سيكه هه‌رچييه‌كى خه‌لق كردووه به باشى خه‌لقى كردووه‌و خه‌لق كردنى ئينسانيشى له گله‌وه ده‌ست پى كردووه* پاشان نه‌ژادو وه‌چه‌ى مروقى له ئاويكى په‌ست‌و سووك (و قيزه‌ون) خه‌لق كردووه* دواتر ـ له‌و ئاوه بى گيانه ـ ريكوپيكى كردووه‌و له روحى ـ پيروزى ئيلاهيى ـ خوى فووى پيا كردووه‌و گوىو چاو دلى بوتان قه‌رار داوه، به‌لام كه‌مترتان شوكرى نيعمه‌ته‌كانى به جى دينن».

قورئان ئه‌وه روون ئه‌كاته‌وه كه خواى ته‌عالا درووستكردنى مروقى له گله‌وه ده‌ست پى كردووه به‌و پى يه‌ى كه ئه‌فه‌رمووى: (وبدأ خلق الانسان من طين) ئه‌وسا له روحى خوى فووى پيا كردووه ـ واته روح‌و ژيانى پى به‌خشيوه ـ وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ى خوادا ده‌رئه‌كه‌وى: (فاذا سويته‌ ونفختُ فيه من روحي) ئينجا ياسا سرووشتييه‌كانى ره‌چه‌له‌كى داناوه به مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى سيفات‌و تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى جورو نه‌ژادى مروف له نه‌وه‌يه‌كه‌وه بو نه‌وه‌يه‌كى دى، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌و فه‌رمووده‌يه‌دا روون كردوته‌وه كه ئه‌فه‌رمووى:

(ثُمّ جَعلَ نَسْلَهُ مِن سُلالة مِن ماء مَهين).

به‌م شيوه‌يه قورئان له‌به‌رده‌م ئيمه‌دا دوو شيوازى نه‌شونما كردنى روحيى مروقى داناوه:

1 ـ يه‌كه‌مين نه‌شونماو په‌يدا بوونى سه‌ره‌تايى جورو نه‌ژادى مرويىو چونيه‌تى درووست بوون‌و پيكهاتنى له‌سه‌ر رووى زه‌وى.

2 ـ نه‌شونما كردنى پشتاو پشت (ره‌چه‌له‌ك)، واته له باوانه‌وه بو نه‌وه‌كان‌و له‌م نه‌وه‌كه‌وه بو ئه‌و نه‌وه‌كه.

قورئان ئه‌وه‌شى روون كردوته‌وه كه روحى مروف‌و گيان‌و حه‌قيقه‌تى ئينسان شتيكى تره‌و ئه‌و ژيانه ‌نىيه له شانه‌و سلولى ئه‌ندامه‌كانى له‌شدا هه‌يه.

چونكه ئاشكرايه ئاوله‌مه (جَنين) له‌سه‌ره تاى درووست بوون‌و پيكهاتنيدا زيندووه‌و گيان‌و روحيشى تيادا نىيه، به‌لكو به‌ر له بوونى به ئاوله‌مه‌ش له كاتيكه‌وه كه هيلكه‌يه‌كى پيتا كه ژيانى تيايه‌و زيندووه.

قورئان له‌م روونكردنه‌وه كورته زياتر شتيكى ترى له‌مه‌ر په‌يدا بوون‌و نه‌شونماى سه‌ره‌تايى يه‌وه به ده‌سته‌وه نه‌داوين، به‌لام ئيمه له‌و ليكدانه‌وه‌و ته‌فسيرانه‌دا كه له‌لايه‌ن موفه‌سيره‌كانى قورئانه‌وه ده‌رچووه ئه‌وه به‌دى ئه‌كه‌ين كه خواى ته‌عالا ئينسانى وه‌ك قه‌واره‌يه‌كى تيرو ته‌سه‌ل‌و ته‌واوكه‌رى يه‌كدى خه‌لق كردووه‌و گيان‌و روحى تيا قه‌رار داوه.

ئه‌مه له كاتيكا هه‌ندى له فه‌يله‌سوفه ئيسلامييه‌كان بيريان چووه بو تيورى په‌يدا بوونى جورو نه‌ژادى زينده‌وه‌ران له‌يه‌كترينه‌وه‌و له‌و باوه‌ره‌دان كه زينده‌وه‌ران پله به پله‌و قوناغ به قوناغ سه‌ركه‌وتوون‌و به پيى زنجيره قوناغيك به گويره‌ى كومه‌لى ياساى ئيلاهى كه له‌م جيهانه‌دا قه‌رارى داوه له يه‌كترينه‌وه هاتوونه‌ته‌گورىو په‌ره‌يان سه‌ندووه، له شتى وشك‌و بى گيانه‌وه بو رووه‌كو له رووه‌كه‌وه بو ئاژه‌ل‌و له ئاژه له‌وه بو مروف.

ئه‌م فه‌يله‌سوفانه له ته‌فسيرو ليكدانه‌وه‌ى فه‌رمووده‌كه‌ى خوادا كه ئينسانى يه‌كه‌مى خه‌لق كردووه ئه‌لين ئه‌مه به ماناى خه‌لق كردنى راسته‌وخو نىيه به‌لكو مه‌به‌ستى خوا خه‌لق كردنى شينه‌يىو پله به پله‌و قوناغ به قوناغى زينده‌وه‌رانه به گويره‌ى ئه‌و ياسايانه‌ى كه خوا له‌م جيهانه‌دا قه‌رارى داوه له ياساى گه‌شه كردن‌و نه‌شونماى ته‌دريجىو قوناغ برينى به‌ره‌و ته‌كامول له ريگه‌ى ئه‌و بزاقه جه‌وهه‌رييه‌ى له ناخى مادده‌دايه، هه‌روه‌ها ره‌وتى به‌ره‌و ته‌كامول چوونى مادده له شتى وشك‌و بى گيانه‌وه به‌ره‌و ژيانى رووه‌كايه‌تىو پاشان به‌ره‌و ژيانى ئاژه‌لايه‌تىو دواتر به‌ره‌و روح‌و گيانى مروقايه‌تى، كه به‌رزترين پله‌و قوناغيكه مادده توانيوويه‌تى بيگاتى له ريگه‌ى ئه‌و بزاقه‌ به‌ره‌و ته‌كامول چوونه جه‌وهه‌رييه‌ى كه خواى گه‌وره له ناخى توخم‌و عونسووره ماددييه‌كانى زه‌ويدا قه‌رارى داوه.

با ليره‌دا راوبوچوونى فه‌يله‌سوفى ئيسلاميى «صدر الدينى شيرازى»، كه لايه‌نگرى تيورى گه‌شه كردنى ته‌دريجىو به‌ره‌و ته‌كامول چوونى قوناغ به قوناغى زينده‌وه‌رانه به گويره‌ى كومه‌له ياسايه‌كى ئيلاهيى كه خوى له ناخى مادده‌دا قه‌رارى داوه، به‌سه‌ر بكه‌ينه‌وه.

شيرازى ئه‌لى: (ريساو قاعيده‌يه‌ك له هه‌لبژارده‌ى عونسوورو ئه‌ركانه‌كانى له خيلقه‌تى رووه‌ك‌و ئاژه‌ل‌و ئينساندايه: كه ئه‌گه‌ر هات‌و ئه‌و توخم‌و عونسوورانه‌ به فه‌رمانى خوا له ريگه‌ى به كار هينانى هيزه كه‌يهانىيه‌كانه‌وه تيكه‌لى يه‌كتر بوونو، عونسووره‌كان به هوى پيكه‌وه سازانى سرووشتيان له رووى راستيتى دژايه‌تىو ده‌مارگيرى يانه‌وه له‌ وه رگرتنى فه‌يزى خودايى هاتنه‌روو، ئه‌و كاته عونسووره‌كان ئه‌و توانايىيه‌ په‌يدا ئه‌كه‌ن كه كارو ته‌ئسير بكه‌نه‌ ژيان‌و زيست، يه‌كه‌م شتيكيش كه عونسووره‌كان له فه‌يزى ئيلاهيى وه‌ريان گرتووه ئه‌و شيوه‌و شكله‌يه كه پاريزه‌رى ته‌ركيبو پيكهاتنه‌كه‌يه‌تى، ئه‌ويش شيوه‌و شكله كانزايى يه‌كه‌يه‌تى، پاشان ئه‌گه‌ر هات‌و تيكه‌لبوونيكى ته‌واوترى بو فه‌راهه‌م ببىو سرووشتيكى پيكه‌وه سازاوترى بو بيته دى زياتر نزيك ئه‌بيته‌وه له يه‌كگرتن‌و پيكه‌وه‌لكان، به‌مه‌ش ته‌ئسيريكى دره‌خشانتر له ژياندا ئه‌كات، كه ئه‌نجامى پيكهاتنى گيان‌و ژيانى رووه‌كى يه، كارى رووه‌كيش خوراك دان‌و په‌ره پيدان‌و به‌رهه‌م دانه، خو ئه‌گه‌ر تيكه‌لبوونيكى زيده‌تر له عونسووره‌كاندا رووى داو ئاميته بوونيكى ته‌واوترو باشترى بو فه‌راهه‌م هات‌و پتر نزيك بووه‌وه له يه‌كگرتنيكى پوخت‌و خاليسانه، ئه‌و كاته ئاماده‌ى وه‌رگرتنى ئه‌سلى ژيان له خوى نيشان ئه‌دات له پاش به‌ديهاتنى ته‌واوى پله‌و قوناغه‌كانى كانزاكان‌و رووه‌ك، ئه‌ويش فه‌يزو ريژه نه كردنى گيان‌و ژيانى هه‌ستدارى حه‌يوانى يه كه به خواست‌و ويستى خوى ئه‌جوولى، ئه‌م گيانه حه‌يوانى يه‌ش دوو هيزى هه‌يه، هيزى ده‌رك‌و هيزى بزووينه‌ر)(1).

ــــــــــــ

1 ـ اسرار الايات / صدر المتألهين / ل 123.

دواتر صدر الدينى شيرازى ئه‌وه‌ى روون كردوته‌وه كه هيزى ده‌ركو فام دوو به‌شه: ده‌ركى ديارو ده‌ركى ناديار.

1 ـ ده‌ركى ديار: كه بريتى يه له پينج هه‌سته‌كه (هه‌ستى ليكه‌وتن، هه‌ستى بيستن‌و هه‌ستى ديتن‌و هه‌ستى چيژو هه‌ستى بون).

2 ـ ده‌ركى ناديار: ئه‌م ده‌ركه‌ش تايبه‌تى حه‌يواناتى كامله وه‌ك كه شيرازى باسى ئه‌كات، ده‌ركى نادياريش بريتى يه‌ له: هه‌ستى هاوبه‌شو، ئه‌نديشه‌و خه‌يال‌و، هيزى فه‌رماندارىو، هيزى وه‌هم‌و هيزى له‌به‌ر كردن‌و حافيظه.

هيزى بزوينه‌ريش دوو به‌شه، كه بريتين له:

1 ـ هيزيك كه پالنه‌رى ئه‌نجامدانى كاره‌كانه‌و، هيزى شه‌هوه‌ت‌و هه‌واو هه‌وه‌س‌و رقو تووره‌يى ئه‌گريته‌وه.

2 ـ هيزيك كه كارى گرژكردنه‌وه‌و خاوكردنه‌وه‌ى ماسوولكه‌كانى له‌شه، ئه‌و ئاميره‌ش كه ئه‌م كاره ئه‌نجام ئه‌دات ئاميرى ده‌مارو ئه‌عسابه.

له دواى ئه‌مه صدر الدين شيرازى روونى كردوته‌وه كه هه‌لگرو مه‌ركه‌زى ئه‌م دوو هيزه (هيزى ده‌ركو هيزى بزووينه‌ر) ئه‌و روحه هه‌لمىيه‌يه كه ناسكو ته‌نك ئه‌بىو دواتر ئه‌بيته شوينى روحى نوتقدار (روحى نوتقدارى مرويى) ئه‌و شته‌ى كه خواى ته‌عالا باسى كردووه له‌و خيتابه‌يدا كه بو فريشته‌كانى روون كردوته‌وه‌و تيايدا فه‌رموويه‌تى:

(فإذا سَوَّيتُهُ ونَفختُ فيهِ مِن رُوحي فَقَعُوا لَهُ ساجِدين).(ص/ 72)

يانى: «كاتى كه سازو ريكو پيكم كردو فووم پيا كرد له روحى خوم ئيوه ـ ئه‌ى فريشته‌كان ـ بوى بكه‌ون به‌سوجده‌و كورنووشدا».

به‌م شيوه‌يه فه‌يله سووفى ئيسلامى صدر الدينى شيرازى نيودار به «صدر المتألهين» چونيه‌تى په‌يدا بوون‌و نه‌شونما كردنى نه‌ژادى سه‌ره‌تايى مروف له‌سه‌ر گوى زه‌وى به پيى تيورى قوناغ برينى ته‌دريجىو پله به پله‌شى ئه‌كاته‌وه، به‌لام ئه‌م قوناغ برينه‌ به گويره‌ى نيازو خواست‌و مه‌شيئه‌ت‌و ته‌قديرو ئه‌ندازه گيرييه‌كى ئيلاهىيانه ‌رىى كردووه له‌شتى وشكو بى گيانه‌وه بو رووه‌ك‌و له‌وه‌وه بو ئاژه‌ل‌و له‌ويشه‌وه بو مروف، كه بو خوى هه‌لگرى ئه‌و روحه نوتقداره‌يه كه خواى گه‌وره به فه‌رمووده‌ى خوى سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌وى روون كردوته‌وه‌و ئه‌فه‌رمووى:

(فإذا سَوَّيتُهُ ونَفختُ فيهِ مِن رُوحي فَقَعُوا لَهُ ساجِدين).

له‌مه‌ر چونيه‌تى نه‌شونماو گه‌شه كردنى روحى مروييشه‌وه له نه‌وه‌كانى دواتردا له ريگه‌ى ره‌چه‌له‌ك‌و ويراثى يه‌وه شه‌هيد محمد باقر الصدريش هه‌ر راوبوچوونى ئه‌م فه‌يله‌سووفه‌ى هيناوه‌ته‌وه له رووى پيكهاتنى يه‌وه له‌و كاته‌يدا كه ئه‌چى به به‌ر ئاوله‌مه‌دا كاتى وا له زگى دايكى دا، شه‌هيد صدر به‌م شيوه‌يه راو بوچوونه‌كه‌ى ئه‌وى خستوته روو:

«ليره‌دا ئه‌گه‌ينه ئه‌نجاميكى گرنگو مه‌زن، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه ئينسان دوو لايه‌نى هه‌يه، يه‌كيكيان لايه‌نى ماددى يه‌و بريتى يه له ساختارو شيوه‌ى پيكهاتنه‌ ته‌ن‌و ئه‌ندامى يه‌كه‌ى، ئه‌وى تريشيان لايه‌نى روحى يه ـ و ماددى نى يه ـ، كه ئه‌م لايه‌نه‌يان شانوى چالاكى بيرىو عه‌قليى يه، كه‌وابوو مروف ته‌نيا بريتى نى‌يه‌ له مادده‌يه‌كى رووتى ئالوزو پيچيده به‌لكو مروف كه سايه‌تييه‌كى دوولايه‌نه‌يه‌و له عونسووريكى ماددىو له عونسووريكى روحيى پيك هاتووه.

ئه‌م دووگانه‌گى يه‌ش دوو چارى هه‌لويستيكى دژوارو سه‌نگينمان ئه‌كات له كاتى هه‌ولدان بو دوزينه‌وه‌ى جورى ئه‌و رايه‌ل‌و په‌يوه‌ندييه‌ى كه‌وا له نيوان لايه‌نى ماددىو لايه‌نه روحى يه‌كه‌ى ئينساندا، به‌ر له‌هه‌ر شتيك ئيمه ئه‌وه ئه‌زانين كه په‌يوه‌ندىو رايه‌لى نيوان ئه‌م دوو لايه‌نه توكمه‌و پته‌ووبه هيزه تا ئه‌و ئه‌ندازه‌يه‌ى كه په‌يوه‌سته‌و به‌رده‌وام ته‌ئسير له‌يه‌كتردا ئه‌كه‌ن، بو نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سى وا خه‌يال بكا تارمايى يه‌ك له تاريكى دا به دى ئه‌كات موچركه‌يه‌ك ئه‌يگرىو له‌شى كرژ داديت، ياخو ئه‌گه‌ر زور له‌يه‌كى بكرى كه ئه‌بى له ئاهه‌نگ‌و كوريكى گشتيى دا وتار بدات له‌شى ئه كه‌ويته سه‌ر ئاره‌ق‌و ئاره‌ق ده‌رئه‌دات، يان ئه‌گه‌ر يه‌كى له ئيمه بير بكاته‌وه‌و له ميشكى خويدا سه‌رگه‌رمى شتيك بى ئه‌بينى چالاكييه‌كى تايبه‌ت له ده‌زگاى ده‌مارى دا روو ئه‌دات، ئه‌مه به‌رهه‌مى عه‌قل يان بليين به‌رهه‌مى روحه له له‌شداو ته‌ئسيرى ئه‌وانه. هه‌روه‌ك له‌شيش به‌رهه‌م‌و ته‌ئسيرى خوى هه‌يه له عه‌قلدا، بو وينه ئه‌گه‌ر پيرى ره‌گى له له‌شدا داكوتا چالاكى عه‌قل‌و ژيرى سست‌و بى حال ئه‌بى، ياخو ئه‌گه‌ر هات‌و كه‌سى زياده‌ره‌وى بكا له خواردنه‌وه‌ى مه‌ى داو مه‌ستيى بيگرى شتيك به دوو شت ئه‌بينىو شته‌كه‌ى لى ئه‌بيته دووشت، باشه ئه‌گه ر له‌ش‌و عه قل دوو شتى جياواز بن له يه‌كترىو له هيچ سيفه تيكدا يه‌ك نه گرنه‌وه چون ته ئسير ئه كه نه سه ر يه كترى، له‌ش پارچه يه كه له مادده‌و كومه‌لى سيفات‌و تايبه تمه نديتى خوى هه يه وه‌ك قورسايىو قه باره‌و شيوه‌و بارستايىو ئه كه‌ويته ژير بارى كومه لى ياساى فيزيكى يه‌وه، به‌لام عه قل ـ يان روح ـ مه‌وجوديكى نا ماددى يه‌و په يوه ندى به جيهانيكى تره‌وه هه يه جيهانيك له پشت په رده ى جيهانى ماددى يه‌وه، ئه‌م بوشاييه ى كه هه يه له نيوان ئه‌م دوو لايه نه دا شه رحى چونيه تى ته ئسير كردنيان له يه كترى دا سه خت‌و دژوار ئه كات، بو نموونه مومكينه پارچه به‌رديك بتوانى گيايه‌ك له زه‌ويدا پان بكاته‌وه‌و بيهارى له‌و رووه‌وه كه هه‌ردووكيان مادده‌ن، يان دوو به‌رد بكيشن به يه كترداو كيره كيريك درووست بكه‌ن‌و پيكه‌وه ته فاعول بكه‌ن، به‌لام ئه‌وه ى كه پيويستى به شه رح‌و ته فسيرو ليكدانه‌وه هه يه روودانى ليك كه‌وتن‌و ته فاعول درووست بوونه له نيوان دوو شتدا كه هه ر يه كه يان سه ر به جيهانيكن، ئه مه‌ش مه سه له يه كه كه زوربه ى بيركردنه‌وه ى نوى ى ئه‌ورووپايى گيراوه ته‌وه له گرتنه به رى بيروكه ى دووگانه گى دواى ئه‌وه ى كه شه‌رح‌و ليكدانه‌وه ى كونى ئه فلاتوونى ره د كرده‌وه سه باره‌ت به په يوه ندى نيوان روح‌و له‌ش كه په يوه ندييه كه ى به شيوه ى په يوه ندى نيوان شوفيرو گاليسكه يه‌ك له قه له‌م داوه، ئه فلاتوون له‌و باوه ره دا بوو كه روح جه‌وهه ريكى كونه‌و رووته له مادده‌و، له جيهانيكدا ئه ژى كه‌وا له پشت په رده ى جيهانى مادده‌وه، دواتر له‌و جيهانه ى خويه‌وه ديته خوارىو ئه چيته نيو له‌ش تا كاره كانى ئه‌و هه لسوورينى وه‌ك چون شوفيريك له مال ده رئه كه‌وىو ئه چى له ناو گاليسكه كه دا دائه نيشى تا ليى خورىو به ريوه ى به ريت. به‌لام روون‌و ديارى يه ئه‌م دووگانه گىو بوشايى يه ئاشكرايه ى نيوان روح‌و له‌ش به‌و پييه ى كه ئه فلاتوون ليكى داوه ته‌وه به كه لكى ئه‌وه نايه‌ت كه په يوه ندى پته‌وو توكمه ى نيوان روح‌و جيسمى پى ليك بدريته‌وه، په يوه ندى يه‌ك كه هه ر ئينسانى هه ست بكات به‌وه ى كه بو خوى قه‌واره يه كى يه كگرتووه‌و بريتى نى يه له دوو شتى سه ر به دوو جيهانى سه ربه خو كه له كات‌و وه ختيكى ديارى كراودا پيك گه يشتبن‌و يه كيان گرتبيت.

شه رح‌و ليكدانه‌وه كه ى ئه فلاتوون له چاره سه ر كردنى ئه‌م كيشه يه دا كورتى هيناوه‌و نه يتوانيووه كيشه كه به ته‌واوى يه كلا بكاته‌وه ويراى ئه‌و هه موو ده سكارى يانه ى كه له شه رح‌و ليكدانه‌وه كه ى ئه فلاتووندا كراوه له لايه‌ن ئه رستووه به تيهه لكيش كردنى بيروكه ى شيوه (صوره)و مادده له باسه كه دا، ياخو ئه‌و ده سكارى يانه ى كه «ديكارت» كردوونى له شه رح‌و ليكدانه‌وه كه ى ئه‌ودا، ديكارت ئه‌و كه سه ى كه تيورى هاوسه نگيى نيوان عه قل‌و له شى هينايه گورىو گوتى عه قل‌و له‌ش ـ واته روح‌و به ده‌ن ـ له سه ر دوو هيلى ته ريبو هاوئاست پيكه‌وه رى ئه كه‌ن، كه هه ر رووداويك له يه كيكياندا روو ئه دات له‌وى تريشياندا رووداويك به هه مان شيوه‌و ئه ندازه روو ئه دات، ئه‌م لازم‌و مه لزوومييه‌ت‌و پيكه‌وه به سترانه ى نيوان رووداوه عه قلىو جيسمييه كانيش به‌و مانايه نى يه كه رووداوه كه ى ئه ميان هوكارى رووداوه كه ى ئه‌ويانه، چونكه ته ئسير كردنى ئالوويرى نيوان دوو شت يه كيكيان ماددى بى ئه‌وى تريان ماددى نه بى مانايه كى نى يه تا بگوترى ته ئسير ئه كه نه سه ر يه كترين، به لكو سه رچاوه ى ئه‌م پيكه‌وه به ستران‌و لازم‌و مه لزوومى يه كترى يه ى نيوان دوو جوره رووداو ئه گه ريته‌وه بو عينايه تى ئيلاهيى، كه خواستى وا بووه له گه‌ل جوولانى هه ستى برسيتى دا هه ميشه ده ست بكه‌ويته كارو ته‌لاش بو په يدا كردنى خوراكو خواردنى بى ئه‌وه ى ئه‌م هه ستكردنه هويه‌ك بى بو جوولانه‌وه كه، ئاشكرايه كه تيورى هاوسه‌نگيى نيوان عه قل‌و جه سته‌ش به‌م شيوه يه ى كه ديكارت باسى كردووه ته عبيرو به يانيكى تره له مه ر تيوره دووگانه گييه كه ى ئه فلاتوون‌و ئه‌و بوشايىو مه‌ودا خالييه ى كه ئه فلاتوون پيى قايله له نيوان عه قل‌و جه سته دا.

شه رح‌و ليكدانه‌وه ى چونيه تى پيكهاتنى مروف له سه ر بناغه ى روح‌و جيسم‌و پيكه‌وه واى كردووه كومه لى گيروگرفتى لى بكه‌ويته‌وه، هه ر ئه‌م گيروگرفتانه‌ش كه له‌م كيشه يه كه‌وتوونه ته‌وه بوته هوى سه رهه لدانى بيروكه‌و تيراسايه كى نوى له بيرى ئه‌وروو پى دا ئه‌ويش ليكدانه‌وه ى ساختارى مروقه به يه‌ك لايه‌ن‌و عونسوور، واته مروف له تاقه لايه نيك پيكهاتووه كه لايه‌نى ماددى يه، به‌م هويه‌وه ماددييه‌ت له ده روونناسى فه لسه فى دا سه رى هه لداو وتيان ئينسان ته نيا له مادده پيك هاتووه‌و لايه نيكى ديكه ى نى يه. هه روه‌ك بووه هوى له دايك بوون‌و كه‌وتنه‌وه ى بيروكه‌و تيراساى ئايديالگه‌ريتيش، بيروكه‌يه‌ك كه ته نيا لايه نه روحييه كه ى ئينسان له‌به‌ر چاو ئه‌گرىو ته فسيرو ليكدانه‌وه يه كى رووتى روحىو مه عنه‌ويى بو مروف قائيله‌و لايه نه ماددييه كه ى مروقى به جارى پشتگوى خستووه.

به‌لام به‌م دوايى يانه باشترين داريژانى ساختارى درووست بوون‌و پيكهاتنى ئينسان له سه ر بناغه ى هه ردوو لايه نى روحىو ماددى له سه ر ده ستى فه يله سوفى ئيسلاميى «صدر المتألهين»ى شيرازى هاته گورى، ئه‌م فه يله سووفه مه زنه توانى په ى به حه ره كه‌و بزاقيكى جه‌وهه ريى به رى له ناخى سرووشت دا، كه ئه‌م بزاقه جه‌وهه رى يه هووشيارترين چاوديريكه بو هه ر حه ره كه‌و بزاقيكى ناكاوى هه ست پى كراو له‌و بزاقانه ى له كوتوپرى دا روو ئه ده‌ن‌و سرووشتيان پى ده‌وله مه ند بووه. ئه‌م بزاقه جه‌وهه رى يه ى كه شيرازى په ى پى برد پردى نيوان مادده‌و روحه، چونكه مادده له بزاقه جه‌وهه رى يه كه ى خويدا له به ريكه‌وه ته كامول له وجودى خويا په يدا ئه كات، وه له‌م ته كامول په يدا كردنه ى خويشيدا به رده‌وامه تا له ماددييه تيكه ى خوى، له چوارچيوه ى كومه لى مه رجى ديارى كراودا، دائه مالرىو ئه بيته مه‌وجووديكى نا ماددى واته مه‌وجووديكى روحيى، كه وابوو له نيوان شتى ماددىو شتى روحى دا سنووريكى جياكه ره‌وه نىيه له يه كيان جيا بكاته‌وه به لكو بو خويان دوو پله ى جياوازى بوونايه تين‌و جياوازييه‌ك كه هه يانه له به رزىو نزميى پله ى وجوودى ياندايه. روحيش له گه‌ل ئه‌وه دا كه ماددى نى يه له ئه سلدا هه ر مادده يه چونكه بو خوى به رزترين پله ى ته كامولى مادده يه به هوى بزاقه جه‌وهه رييه كه يه‌وه.

له‌به‌ر روشنايى ئه‌مه دا ئه توانين له‌و په يوه ندى يه تيبگه ين كه‌وا له نيوان روح‌و جيسمدا، له پاش تيگه يشتن له‌و په يوه ندييه‌ش ئه گه ر بليين عه قل‌و له‌ش ـواته روح‌و مادده ـ ته ئسيريان له يه كتردا هه يه‌و كاريگه رن له يه كتردا هيچ سه ير نى يه‌و شتيكى ئاسايى ئه نوينى چونكه عه قل شتيكى دابراو نى يه له مادده‌و فه رقى نيوانيان ئه‌و فه رقه نى يه كه ديكارت بوى داناون‌و به خه يالى خوى بوى چووه كاتى به ناچارى ته ئسيرى نيوانيانى ره د كرده‌وه‌و گوتى ئه‌و په يوه ندييه ى كه هه يه له نيوانياندا په يوه ندييه كى هاوسه نگى يه، به‌لام ئيستا ئه‌وه مان بومان روون بوته‌وه كه  خودى عه قل له كاتى هه لگشانيدا به ره‌و سه ر به هوى بزاقه جه‌وهه رييه كه‌وه جگه له دوخو حاله تيكى ماددى شتيكى كه نى يه، به لكو فه رق جياوازى نيوان شتى ماددىو شتى روحيى ته نيا فه رقو جياوازى پله كانى وجووديانه، وه‌ك جياوازى نيوان گه رماييه كى توندو تيژو گه رماييه‌ك كه پله ى له‌و خوارتره.

به‌لام ئه مه به‌و مانايه نى يه كه روح زاده ى مادده يه‌و به رهه ميكه له به رهه مه كانى مادده، به لكو زاده‌و به رهه مى بزاقه جه‌وهه رى يه كه يه، ئه‌م بزاقه جه‌وهه رى يه‌ش له خودى مادده كه‌وه په يدا نابى تا به به رهه ميكى ئه‌وى له قه له‌م بده ين، چونكه حه ره كه‌و بزاف هه ر حه ره كه‌و بزاقيك وه‌ك له كاتى موناقه شه كردنى نه شونماو قوناغ برين له باسى دياليكتيك دا بومان ده ركه‌وت ـ ده رچوونى ته دريجىو پله به پله ى شتيكه له هيزه بو كار، دياره هيزيش كار ناسازينى، هه روه‌ك ئيمكانيش وجوود به دى ناهينى، به لكو ئه‌و بزاقه جه‌وهه رى يه هوكاريكى تايبه تى خوى هه يه كه له ده ره‌وه ى سنوورى مادده جوولاوه كه‌و ئه‌و روحه‌وه يه كه بو خوى لايه نيكى نا ماددى يه له ئينساندا ـ و زانيمان كه نه شونماو قوناغ برين زاده ى ئه‌م بزاقه يه، ئه‌و بزاقه‌ش پردى نيوان شتى ماددىو شتى روحى يه)(1).

ــــــــــــ

1 ـ اسرار الايات / صدر المتألهين / ل 123.

به‌م شيوه يه بيرى ئيسلاميى تيوريك له بو چونيه تى ليكدانه‌وه ى نه شونماو گه شه كردنى روح‌و جورى په يوه ندييه كه ى به له شه‌وه پيشكه‌ش ئه كات‌و رازى ئه‌م كيشه ئالوزو گرنگه مان تى ئه‌گه‌يه‌نى.